وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆژەی زانکۆلاین بۆ ناوهندی وهرگرتن لە مانگی هەشتی ساڵی ٢٠١١ ڕادەگەیەندرا. لە
دەستپێشخەرییەکی تری گرنگدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
پرۆژەی زانکۆلاین بۆ وهرگرتنی قوتابيان له زانكۆ و پهيمانگاكانی
ههرێمدا له ڕێگهی ئينتهرنتێهوه دهستپێكرد. ئەم پرۆژەیە بە دەستی
کارمەندانی کارامەی کورد بە ئەزموونی وڵاتانی دەرەوە بە ئەنجام گەێشت. لەو
ساڵەوە دەرچوانی ئامادەییەکانی هەرێمی کوردستان توانییان لە ماڵی خۆیانەوە
و لە ڕێگای ئەنتەرنێت و بە شێوازی ئۆنلاین فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ
زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم پڕ بکەنەوە. سیستەمەکە بەشێوازێک ئامادە کراوە
کە قوتابیان و خوێندکاران بتوانن زۆر بە ئاسانی بەکاری بهینن. ئەم
پرۆژەیە لەگەڵ ئەوەی کاری پێشکەشکاران ئانسانتر دەکرت، لە هەمان کاتدا
هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی شەفافیەت و ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ تەواوی
دەرچوانی ئامادەییەکانی هەرێمی کوردستان بووە. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی فەرمی زانکۆلاین بکەن. |